بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاتر لە 200 پزیشکی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەشی هێزەکانی یەدەکی سوپای ئەو ڕژێمە هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری بەردەوامی پرۆژەی چاکسازی لە سیستەمی داد لە لایەن کابینە توندڕۆکەی بنیامین نتانیاهۆ، واز لە کارەکانیان دێنن.
ئەو پزیشکانە نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری شەڕ و سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پرۆژەکە نادیمۆکراسییە و زیان بە مافە کەسییەکان دەگەێنێت.
ناڕەزایەتییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە دژی پرۆژەکەی نتانیاهۆ چەندین هەفتەیە بەردەوامە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و بەرپرسانی باڵای زایۆنیست باس لە داڕمانی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە دەکەن./.