بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خالید بن خەلیفە عەبدولعەزیز ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی قبووڵ کرد.
میری قەتەر هەروەها محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستنیشان کرد.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە ئەیلولی ساڵی 2016 تا ئێستا وەک وەزیری دەرەوەی قەتەر چالاکی دەکات و بە دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە لە پۆستی وەزیری دەرەوەشدا دەمێنێتەوە.
میری قەتەر هەروەها براکەی خۆیی بە ناوی خەلیفە بن حەمەد ئالی سانی وەک وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد./.