بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە کە دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەکان دەبێت بە جیدی بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکەن و وتیان کە ئەمە تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونی نییە و ئەگەر کەسانێک دەستیان لەم تاوانەدا هەبێت دەبێت بە قورسترین سزا بگەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەم پرسەیان بە تاوانێک لە دژی پاکترین ئەندامانی کۆمەڵگا، واتە منداڵان و هەروەها هۆکاری دڵەڕاوکێی کۆمەڵگا و نیگەرانی خێزانەکان ناو برد و وتیان: هەمووان بزانن کە ئەگەر وەک ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بناسرێن و سزا بدرێن، هیچ لێخۆشبوونێک ئەوان ناگرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە دەبێت کە بە قورسترین شێواز سزا بدرێن تا ببنە وانەیەک بۆ کەسانی دیکە./.