بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایکڵ بلۆمبێرگ سەرۆک شارەوانی پێشووی نیۆیۆرک و بارزگانی جولەکە جەختیکردەوە کە کابینەی نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی زیانێکی گەورە لە هاوپەیمانییەکانی ئەم ڕژێمە داوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کابینەکەی نتانیاهۆ هەروەها ئاسایش، ئابوری و سیستەمی سیاسی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە و بەرەو کارەساتێکی گەورە هەنگاو دەنێت.
ئەو سیاسەتمەدارە ئەمریکییە بە ئاماژە بە پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو، نیگەرانی خۆیی سەبارەت بە داهاتووی زایۆنیستەکان دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم نیگەرانییە بووەتە هۆی ئەوەی کە بۆ یەکەم جار لە سیاسەتی دەرەوەی تەل ئەبیب دەستێوەردان بکەن و ڕەخنە لە سیاسەتەکانی بگیرێت.
بلۆمبێرگ ڕایگەیاند کە هەستکردن بە زیانی ئابوری و دارایی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکردووە و دابەزینی بەهای دراوی ئەو ڕژێمەش بووەتە نیگەرانییەکی گەورە کە زۆربەی سەرمایەدارەکانیش بە ئاشکرا باس لە دژایەتی کابینەی ئێستا دەکەن.
ناوبراو ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ هەبوونی پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکا گەڕاندەوە و ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەم پەیوەندییانە بەردەوام نەبێت زیانێکی ڕۆخێنەر ڕوو لە تەل ئەبیب دەکات و ئاسایشی ئەو ڕژێمەش ڕوبەڕوی مەترسی گەورە دەکاتەوە./.