بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە وتی کە گرووپە چەکدارەکانی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین بەڵێنی بەردەوامی خۆڕاگرییان تا لەناوبردنی دوژمنی زایۆنیستی داوە.
ناوبراو وتی: سەرجەم گرووپ و لایەنەکان دەبێت لە ئاست بەرپرسیاریەتی و ئامانجەکانی گەلی فەڵەستیندا بن و بۆ شەڕی دژ بە داگیرکاران ئامادە بن.
نەخالە وتی: ئەمریکا هەموو هێزێکی بۆ پیلانی نوێ لە دژی فەڵەستین لە کۆنفرانسی ئەم دواییەی عەقەبە هێناوەتە پێشەوە بەڵام تەنیا یەک تێکۆشان لە حەوارەی نابلۆس ئەو پرۆژەی تووشی شکست کردەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: سیاسەتی ئەمریکا بەرەوپێشچوونی ڕژێمی زایۆنیستییە و بۆ ئەمەش هەوڵی ڕاکێشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدات و ڕژێمە عەرەبییەکانیشی بۆ بەشداری لە پاڵپشتیکردنی دوژمن هان داوە.
زیاد نەخالە وتی کە تەنانەت دیلەکانیش لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان ئامادە دەبن./.