بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین رایگەیاند کە زیاد نەخالە جارێکی دیکە وەک ئەمینداری گشتی ئەم بزوتنەوەیە هەڵبژێردراوەتەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەر یەک لە یوسف حەساینە، محەممەد حەمید، نافز عیزام، ئەحمەد مودەلەل و وەلید قەتعی وەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراون.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە ئەو 5 کەسە لە چوار ساڵی داهاتوو نوێنەرایەتی جیهادی ئیسلامییان لە غەززە لە ئەستۆ دەبێت.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوەی فەڵەستین ڕۆژی یەک شەممە 5 ی ئازاری 2023 کۆتایی هات. پاش ساڵی 2018 ئەمە دووەم جارە کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەڕێوە دەبات. ئەم بزوتنەوەیە ساڵی 1978 لە لایەن شەهید فەتحی شەقاقی یەکەم ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە هاوسەنگەرەکانیەوە دامەزراوە./.