بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە هەوڵەکامی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گوشارخستنە سەر خۆڕاگری و گەمارۆدانی گەلی فەڵەستین ئەنجامێکی نابێت و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی پیلانە ئەمنییەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە و ڕەتدەکاتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەڵێن بە خوێنی شەهیدان دەدەین کە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران درێژەی دەبێت، ئەو ڕێگایەی کە لەم ڕۆژانەدا لە لایەن گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە لە کەرتی خۆرئاوا بە ڕوونی دەبینرێت.
خالید بەتش وتی: دەروازەی تێکۆشان و خۆڕاگری لە خاکی فەڵەستین، پرۆژەیەکە کە تا ڕۆژی کۆتایی بە کراوەیی دەمێنێتەوە و تا ئەو کاتەی کە هەڕەشە لە سەر نیشتمانی فەڵەستین هەبێت، شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی و داگیرکاری بەردەوام دەبێت.
ئەو سەرکردەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە لە پێناو پرۆژەی نیشتمانی خۆی پەرەی بە چالاکییەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە و لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە ڕۆڵی خۆی لە کەرتی غەززە بە بەهێزکردنی توانای مووشەکی بۆ هەمووان ڕوون بکاتەوە./.