بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی بەرپرسانی بەریتانیا کشانەوە لە یەکێتی ئەورووپا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە دەزانن بەڵام بۆ کەرتی ئابوریی ئەم وڵاتە بژاردەیەکی گونجاو نەبووە، لە بەر ئەوەی کە کەرتی ئابوریی بەریتانیای لاوازتر کرد، ئەو وڵاتەی کە پشت بە خزمەتگوزارییەکان دەبەستێت نەک پیشەسازییەکان، بە پێی ئەوەی کە لەندەن بارەگای پیشەسازی خزمەتگوزارییە داراییەکانی کیشوەری ئەورووپایە، زۆربەی بانکە نێودەوڵەتییەکان لەم شارەدان و ئەمەش داهات و باجێکی زۆر دەخاتە خەزێنەی بەریتانیاوە.
پاش کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، بانکەکان و کۆمپانیا گەورەکانی ئەم وڵاتە کەوتنە ژێر کاریگەری ئەم بڕیارەوە، چالاکییەکانی ئەوان تا ڕادەیەک سنوردار کرا و ڕێژەی ئەو باجانەش دەخرایە خەزێنەی بەریتانیا دابەزی، هەروەها کۆمپانیاکان ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرەکانی خۆیان لە دەستدا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش کێشە ئابوری و داراییەکانی بەریتانیای زیاتر کرد.
ئەم دۆخە ئابورییەش کاریگەریی سیاسی هەبوو، بە شێوازێک کە سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی پارتی پارێزگاران (بۆریس جۆنسۆن) توانای ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی ئابوریی نەبوو. سیاسەتە ئابورییەکانی لیز ترەس بە هەمان شێوە ڕوبەڕوی شکست کرایەوە و بەریتانیا لە ماوەی چەندین هەفتەی سەرۆکایەتی ناوبراودا کەوتە دۆخێکی کەم وێنەی سیاسی و ئابورییەوە و بەو بۆنەشەوە دەستی لە کار کێشایەوە و ڕیشی سوناک پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئەستۆ گرت و دەستبەجێ پاش گەیشتنی بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەقامگیری تا ڕادەیەک بۆ بازاڕ گەڕایەوە، بەڵام هەمان کێشەی سەردەمی جۆنسۆن و ترەس، واتە دۆزینەوەی داهاتی نوێ بۆ خەزێنەی بەریتانیا لە سەردەمی سوناکیش بەردەوام بووە. ڕیشی سوناک ڕەنگە بۆ دابینکردنی بودجە، پێچدواچوونە بە چەندین کەرتی وەک تەندرووستی، پەروەردە، بەرگری و خزمەتگوزارییەکاندا بکات.
بەڵام بێگومان ڕوبەڕوی هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان دەبنەوە و ئەمەش وا دەکات کە ڕێژەی باجەکان بەرزتر بکرێتەوە و ڕەنگە ببێتە هۆکاری ڕووخانی کابینەکەی ڕیشی سوناک.
بەریتانیا ئەمڕۆ ڕوبەڕوی کێشەیەکی مێژوویی یان ڕاستییەکی نوێ بووەتەوە. کێشەی ئابوری و دارایی لە بەریتانیا کێشەیەکی بنەڕەتییە نەک کێشەیەکی لاوەکی و کاتی و هەر پێشنیارێک ناتوانێت بگاتە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە./.