بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانی بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بۆ پارێزگای المهرە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن، وتی کە ئەوەی ئەمریکا لە یەمەن دەیکات داگیرکاری و تاوانە.
ناوبراو ڕایگەیاند: هێرشی ئاشکرا و بەردەوامی هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا بۆ المهرە و حەزرەموت و کردنەوەی بنکەی سەربازی دەرەکی و هەروەها بوونی سەربازی لە کەناراو و دوورگەکانی یەمەن و بابولمەندەب بە سەردانەکەی بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا و شاندە دیپلۆماسییەکان، لە پرۆسەیەکی تاوانبارانەی بەردەوام، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێداگری بەئەنقەستە لە سەر داگیرکاری خاکی یەمەن.
ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لە سەر هەبوونی پرۆژەیەکی نیشتمانی بەربڵاو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران و گەڕاندنەوەی سەروەت و سامان و جوگرافیا و سەربەخۆیی یەمەن کردەوە./.