جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, ئایار 12, 2026
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان سعوودیە و ئیمارات

جام کوردی – گۆڤاری ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ناکۆکییەکانی نێوان سعوودیە و ئیماراتی لە سەر چەندین دۆسیەی وەک یەمەن، نەوت و وەبەرهێنانی بیانی ئاشکرا کردووە.

ئازار 3, 2023
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو ئەبوزەبی میوانداری لە بەرپرسانی باڵای ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە محەممەد بن سەلمان ئامادەی نەبوو، لە لایەکی دیکەوە محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتیش بە هەمان شێوە لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و چین لە ڕیاز بەشداری نەکرد.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ناکۆکییەکان لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکانەوە دەستیپێکردووە و بەرە بەرە ئاشکرا بووە و ئەنجامەکەشی ڕەنگە بگاتە گۆڕانکاری لە هاوپەیمانییەکانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، هاوکات لە گەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ناوچەکە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بەم گۆڤارەیان ڕاگەیاندووە کە تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات کە بە کەسێکی نزیک لە جێنشینی سعوودیە دادەنرێت، لەم ماوەیەدا چەندین جار بۆ تاوتوێکردنی ناکۆکییەکانی هەر دوو وڵات سەردانی ڕیازی کردووە بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان کۆببێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ، زۆربەی ناکۆکییەکانی سعوودیە و ئیمارات لە سەر یەمەنە کە ئەم دوو وڵاتە بە تەنیا لە هاوپەیمانی عەرەبی بۆ شەڕی دژ بە یەمەن ماونەتەوە. ئیمارات لە ساڵی 2019 هێزەکانی لە یەمەن کشاندەوە بەڵام بەردەوام نیگەرانە کە لەم دۆسیەدا پەراوێز بخرێت بە تایبەت ئەوەی کە سعوودیە بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە دانوستانی ڕاستەوخۆی لە گەڵ بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دەستپێکردووە.

ئامانجی ئیمارات ئەوەیە کە شوێن پێی خۆی لە کەناراوەکانی باشوری یەمەن بپارێزێت و بتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆی بە سەر دەریای سور بهێڵیتەوە. لەم پێناوەدا گرێبەستێکی لە گەڵ حکومەتی نزیک لە سعوودیە لە یەمەن واژۆ کرد تا لە ئەگەری هەڕەشەیەکی بەپەلە، بتوانێت هێزەکانی بهێنێتە خاکی یەمەن و بەردەوام بتوانێت بنکەیەکی سەربازی لە نزیک گەروی بابولمەندەب بکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئەو گۆڤارە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕێکەوتنە بووەتە هۆی توڕەیی سعوودیە و لە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە یەمەن دەیزانێت و بەم بۆنەوە بەکرێگیراوەکانی خۆیی لە نزیک پێگەکانی ئیمارات جێگیر کردووە.

ناکۆکییەکی دیکەی ئیمارات و سعوودیە بۆ پشکی هەر دوو وڵات لە ڕێکخراوی ئۆپێک دەگەرێتەوە کە بە پێی ئەوەش ئیمارات بە ناچار دەبێت ڕێژەیەکی کەمتر لە توانای وەبەرهێنانی نەوت، لە بازاڕە جیهانییەکاندا بفرۆشێت. ئەمەش پێشتر ناڕەزایەتی ئاشکرای ئیمارات و کاردانەوەی توندی سعوودیەی بە دواوە بووە و لە ئێستادا باس لە ئەگەری کشانەوەی ئیمارات لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت دەکرێت.

ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە ئاشتی سعوودیە لە گەڵ قەتەر لە ساڵی 2021 و هەوڵەکانی ڕیاز بۆ داخستنی ئەم دۆسیەیە کە ئیمارات داڕێژەری سزا و گەمارۆکانی قەتەر بووە، بەرپرسانی ئیماراتی نیگەران کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئیمارات بە گومانەوە لە هەوڵەکانی سعوودیە بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان و کردنەوەی نووسینگەی ئەوان و وەبەرهێنانی هاوبەش لەم وڵاتە دەڕوانن و بە هەوڵێکی بن سەلمان بۆ لاوازکردنی پێگەی دۆبەی وەک ناوەندێکی بازرگانیی جیهانی لە ناوچەکە ناوی دەبەن./.

Previous Post

جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران: تەنیا بەشێک لە تواناکانی خۆمان خستووەتەڕوو

Next Post

ئامانجی سەردانەکەی گروسی بۆ تاران؟

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئامانجی سەردانەکەی گروسی بۆ تاران؟

ئامانجی سەردانەکەی گروسی بۆ تاران؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 137 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025
لێکدانەوەی خەو: گەنم

لێکدانەوەی خەو: گەنم

كانونی دووه‌م 20, 2025
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020