بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەقیل تایی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی سەبارەت بە پاڵپستی ئەمریکا لە تیرۆریستانی داعش بە ئامانجی تێکدانی ڕەوشی ئەمنی ئەم وڵاتە هۆشداریی دا و وتی کە ئەمریکا لە تەکسی داعش بۆ گواستنەوەی تیرۆریستان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆ ناوچەی حەمرین کەڵک وەردەگرێت.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی المعلومە وتی: بوونی ئەمریکا لە عێراق چەندین دۆسیەی گرنگ لە خۆ دەگرێت کە تەنیا بە هاوپەیمانی لایەنە نیشتمانییەکان دادەخرێن. زانیاری ڕاست و درووست باس لەوە دەکەن کە کۆپتەرەکانی ناسراو بە تەکسی داعش، گرووپە بچووکەکانی تیرۆریستانی داعش لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بۆ بەرزاییەکانی حەمرین لە پارێزگای دیلاە دەگوازنەوە و ئەمەش بە کامێرای حەراری بینراوە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: فڕۆکە ئەمریکییەکان داعش لە ناوچەکای دیکەوە لە گەڵ چەک و پێداویستی سەربازی و ماتۆرسیکڵ بۆ ئەم ناوچانە دەگوازنەوە و تیرۆریستان لە ناوچەکانی دیالە، مقدادیە و باشوری کەرکوک دەست بە چالاکی دەکەن./.