بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئەنکەرە پاڵپشتی لە سزا و گەمارۆی تاکلایەنە لە دژی هیچ وڵاتێک بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا ناکات.
ناوبراو وتی کە ئەنکەرە بۆ پابەندبوون و پاڵپشتی لە سزاکانی سەر ئێران و ڕووسیا ناکەوێتە ژێر کاریگەری گوشارە دەرەکییەکانەوە.
چاوش ئۆغلۆ وتی کە ئێمە تەنیا پابەندی ئەو سزایانە دەبین کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێبەجێ دەکرێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئێمە پابەندی سزا و گەمارۆی تاکلایەنە نابین و خۆمان بڕیار دەدەین و کەسێک ناتوانێت گوشار لە سەر ئێمە دابنێت./.