بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توماس فریدمەن نووسەری بەناوبانگی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتی کە نتانیاهۆ کۆمەڵگای ئیسرائیلی تووشی دابەشبوون کردووە.
ناوبراو بە توندی هێرشی کردووەتە سەر نتانیاهۆ و ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری دابەشبوون و چەندبەرەیی لە کۆمەڵگای ئەو ڕژێمەیە.
فریدمەن وتی کە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە دەبێت ئاماژە بە لێدوانی بەرپرسانی باڵای دەزگای هەواڵگری مۆساد بدەم کە دوایین کەسی ئەوانیش دەنی یاتۆم بووە./.