بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر چالاکییەکەی فەڵەستینییەکان لە غوری ئەردەن هاتنە دەنگ و جەختیان کردەوە کە ئەوەی ڕوویداوە و کوژرانی شارۆچکە نشینێک و برینداربوونی چەند کەسی دیکە، هەمان ئەو بابەتەیە کە دوو دەزگای ئەمنی و سەربازیی ئیسرائیل بە نیگەرانییەوە باسیان کردووە و ئەویش بەردەوامی چالاکییەکان لە پاش هەر چالاکییەکە.
دەنی یاتۆم سەرۆکی پێشووتری دەزگای هەواڵگری مۆساد ڕایگەیاند کە ئەم چالاکییە پیشان دەدات کە ئیسرائیل هێزی بەرگری خۆیی لە دەست داوە.
ناوبراو وتی: ئەمە ڕاستییەکە کە فەڵەستینییەکان بە ئاشکرا و لە کاتێکدا چالاکی دەکەن کە هەمووان بوونیان هەیە و پاشان هەڵدێن و دەبێت هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو هێزی بەرگرییە بدەین.
هەروەها ئور هیلەر پەیامنێری کاروباری سەربازیی کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند لە سەرکەوتنی فەڵەستینییەکان لە حەوارەی باشوری نابلۆس هانی چالاکی زیاتر لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەدات و لێرەدا مەبەستی کۆتایی ئەریحایە./.