بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامناوەندی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی لە سەدا 5 بەرزبوونەوەی هەبووە.
داهاتی ساڵانەی نەوتی عێراقیش زیاتر لە 115 ملیار دۆلار بووە.
مامناوەندی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی 2022 بووە، لە کاتێکدا کە مامناوەندی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی خاو لە ساڵی 2021، 3 ملیۆن و 430 هەزار بەرمیل بووە.
بەرزترین ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022 لە مانگی نیسان بە 3 ملیۆن و 410 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە و مانگی تشرینی یەکەمیش 3 ملیۆن و 380 هەزار بەرمیل بووە.
کەمترین ڕێژەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە ڕێژەی 3 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل و مانگی ئادار بە 3 ملیۆن و 240 هەزار بەرمیل بووە.
داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022 گەیشتە 115 ملیار و 466 ملیۆن دۆلار کە لە سەدا 34.38 بەراورد بە ساڵی 2021 بەرزبوونەوەی هەبووە. ساڵی 2021 داهاتی نەوتی عێراق 75 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار بووە./.