بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عون زەیاب عەبدوڵڵا سەبارەت بە پرسی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق و ئەوەی کە تا چەندە دەتوانێت هۆکاری یەکڕیزی و دۆستایەتی نێوان گەلانی هەر دوو وڵات بێت، وتی: ئەمە پرسیارێکی هەستیارە و دەبێت بڵێم کە من بەرپرسێکی سیاسی نیم، کەسێکی تەکنیکی و پسپۆڕم بەڵام لە ڕووی تەکنیکییەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق زۆرە و هەزاران کیلۆمەتر سنوری هاوبەشمان هەیە.
ناوبراو وتی: لەم پێناوەدا بە پێی ئەم هەموو پەیوەندییە زۆرە، پرۆژەی هاوبەش و بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتنی هاوبەش لە ئاو نابینرێت.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی: دەبێت پرسی ئاو یەکێک لە هۆکارەکانی پەرەپێدانی یەکڕیزی، یەکگرتوویی و دۆستایەتی لە نێوان گەلانی ئێران و عێراق بێت، ئەمەش پێویستی بە رۆڵی کارای پسپۆڕان و شارەزایانی هەر دوو وڵات هەیە، هەروەها دەبێت بە هاوبەشی سوود و تایبەتمەندییەکانی ئەم پرسە تاوتوێ بکرێت.
عون زەیاب وتی: بە پێی توانای ئەندازیارانی ئێرانی، حکومەتی عێراق پێشوازی لە ئامادەبوون و بەشداری کۆمپانیا بەتواناکانی ئێرانی لە پرۆژە ئاوییەکانی عێراق دەکات و ئامادەیی خۆمان لەم پێناوەدا ڕاگەیاندووە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەم بوارەدا دەتوانێت ڕوو بدات، وتی: بە دڵنیاییەوە کە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت و من بە داهاتووی ئەم پەیوەندییانە لە ڕووی پرسی ئاوییەوە گەشبینم و هیوادارم هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستەش خێراتر بکرێت./.