بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک کۆماری سوریا هەواڵی چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد و سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
بە پێی ئەو هەواڵەش، سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی عێراق، ئیمارات، ئەردەن، فەڵەستین، لیبیا، میسر و سەرۆکی شاندی عۆمان و لوبنان سەردانی دیمەشقیان کردووە.
ئەو کەسانەش ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەشدارییان کردبوو. سەردانەکەشیان وەک پاڵپشتییەک لە سوریا و گەلی ئەم وڵاتە بووە.
سەردانەکەش لە کاتێکدایە کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد کە بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بڕیاری کۆتایی خۆیان بدەن./.