بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سابت محەممەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عێراق بە یاوەری شاندێک سەردانی تارانی کردووە و سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
بڕیارە شاندەکەی عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژەی ئەم سەردانەدا لە گەڵ وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکان کۆببێتەوە./.