بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی ئەلمەشات وتی: واشنتن دەبێت هۆشدارییەکانی عەبدولمەلک حوسی بە جیدی وەربگرێت و لە بەرچاونەگرتنی ئەم هۆشدارییانەش لێکەوتەی زۆری دەبێت.
ناوبراو جەختیکردەوە کە گەلی یەمەن پاش 8 ساڵ شەڕی سەپێندراو و گەمارۆ، لە تێکۆشانی خۆیان بەردەوامن و پابەندی ماف و ئامانجەکانی خۆیان ماونەتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن داوای لە سعوودیە و وڵاتانی هاوپەیمانی کرد شەڕی دژ بەم وڵاتە ڕابگرن، کۆتایی بە گەمارۆکان بێنن و پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن و هێزە بێگانەکانیش لە خاکی یەمەن پاشەکشە بکەن.
عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بوونی ئەمریکا و بەریتانیا لەم وڵاتە داگیرکارییە و بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە و وەک هێزێکی داگیرکار مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێت./.