بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەمیر عەلی حاجیزادە ڕایگەیاند کە نوێترین مووشەکی کرۆزی سوپای پاسداران بە ناوی پاوە ناونراوە.
پاوە قەزایەکی سەر بە پارێزگای کرماشانە لە ئێران.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مەودای مووشەکی کرۆزی پاوە هەزار و 650 کیلۆمەترە.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران وتی کە ئەگەر بەهێز نەبین، دوژمن شەڕەکە دێنێتە ناوخۆی ئێرانەوە و دەبێت ئاگادار بین تا بتوانین ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی ئازیزمان دابین بکەین./.