بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئاژانسی سپۆتنیک وتی: ئەوانەی کە ڕۆژانە لە دژی ئێران پڕوپاگەندەی هاوکاریکردنی ڕووسیا دەکەن، ئەو هەموو چەک و کەرەستە سەربازییە ببینن کە ڕەوانەی ئۆکراینای دەکەن.
ناوبراو وتی: سیاسەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە شەڕی ئۆکراینا، پاڵپشتی لە کۆتایی شەڕ و ڕێکاری سیاسی نییە.
کەنعانی بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا بە پێی ئیرادەی سیاسی سەرکردە باڵاکانی هەر دوو وڵاتە، ئێران و ڕووسیا دەفرایەتییەکی زۆریان لە بواری ئابوریدا هەیە، هاوکاری هەر دوو وڵات بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و لە بواری ئابوری، دارایی، پیشەسازی، وزە، گواستنەوە و بانکی بەرەوپێشچوونی زۆری هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەدا وتی: پەیوەندییە سەربازی و بەرگرییەکانی ئێران و ڕووسیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوو وڵاتە و لە دژی هیچ وڵاتێکی سێهەم نییە و پەیوەندییەکانیش بۆ ئەم یەک ساڵەی قەیرانی ئۆکراینا ناگەڕێتەوە.
کەنعانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمان سەرەتای قەیرانی ئۆکرایناوە جەختی لە سەر چارەسەری سیاسی کردووەتەوە و بەردەوام لەم پێناوەشدا هەوڵی داوە./.