بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمێکدا وتی: ئەمڕۆ سوپای پاسداران لەرزەی هێناوەتە پەیکەری دوژمنان و کێشەیان لە گەڵ ئەم هێزە پیرۆزە ئەوەیە کە سوپا بەرگری لە پیرۆزییەکان، خەڵک و نیشتمان دەدات.
ناوبراو وتی: سوپای پاسداران تێکۆشەر، کارامە، کاریگەر و بەهێز لە بەرگریکردنی ئائین، قورئان، پیرۆزییە ئیسلامییەکان، خاکی ئێران و خەڵکی ئازیزە و کارنامەیەکی گرنگی لە ساڵانی شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران هەیە، ئەم هێزە لە هاوکاریکردنی خەڵکیش لە زیانەکان و ڕووداوە سرووشتییەکان دەستێکی باڵای هەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمنان ئەزموونی زۆریان لە شکست و ڕوبەڕوبونەوە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و خۆیان دانیان بەمەدا ناوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان دەستکردی ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بوون بەڵام سوپا بە ئامادەبوونی خۆی، ئاسایشی دابین کرد و کارنامەی درەوشاوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد و هەروەها شەهید حاجی سولێمانی بووە قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم./.