بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەغدا لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا وتی کە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتییە لە هەوڵەکانی عێراق بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: ئێران خوازیاری پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو گەلی دراوسێیە، بە شێوازێک کە خزمەت بە هاوکاری و هاوئاهەنگی هاوبەش بکات./.