بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە خۆڕاگری وەڵامی تاوانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕژێمی زایۆنیستی لە نابلۆس دەداتەوە.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە نابلۆس ڕوویدا تاوانێکی گەورە بوو کە داگیرکاران لە دژی گەلی فەڵەستین کردوویانە، هەر بۆیە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە لە گرووپەکانی خۆڕاگری کە وەڵامی ئەم تاوانە بدەینەوە.
زیاد نەخالە وتی کە خۆڕاگری فەڵەستین بە یەکگرتوویی ڕوبەڕوی دوژمن بووەتەوە و ئەمەش دەسەلمێنێت./.