بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ئیدانەی هێرشە سەربازییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ شاری نابلۆس کرد.
ئەنساروڵڵا ڕایگەیاندووە کە بە توندی هێرشەکەی سەر نابلۆس و شەهید و بریندارکردنی دەیان فەڵەستینی ئیدانە دەکەین.
مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵا داوای لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کردووە کە بە پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و بزوتنەوەکانی خۆڕاگری بە هەموو ئامرازێکەوە بە تایبەت پاڵپشتی سەربازی، ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێ بێنن./.