بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوللەتیف قانوع وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری نابلۆس سەبارەت بە شەهیدکردنی 10 فەڵەستینی، جەختیکردەوە کە دوژمن باجی ئەم تاوانە دەدات و خۆڕاگری لە کەرتی غەززەش ئامادەیە.
ناوبراو بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە هەڵوێستی فەرمی فەڵەستین دەبێت بە پێی ئەم تاوانە بێت و دەبێت واز لە هەر ڕێکەوتن و هاوئاهەنگییەکی ئەمنی لە گەڵ ڕژێمی داگیرکار بهێندرێت.
قانوع جەختی لە سەر پێویستی هاوئاهەنگی ئەمنی و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەورە لە کەرتی خۆرئاوا و قودس لە دژی کابینە توندڕۆکەی بنیامین نتانیاهۆ کردەوە.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئێمە لە شەڕێکی بەربڵاوداین لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، لە گرتووخانەکان یان لە کەرتی خۆرئاوا و پاڵپشتی گەلیش بە پێویست دادەنرێت.
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکی سەر شاری نابلۆس 10 کەسیان شەهید و 102 کەسی دیکەیان بریندار کرد./.