بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری، وتی کە دەرگاکانی عێراق بە ڕووی دراوسێکان و هەروەها و وڵاتانی عەرەبی و جیهان کراوەیە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی ئەم دامەزراوەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی بەغدا لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، وتی کە ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە سەقامگیری و گەشەی عێراق دەکات.
ناوبراو وتی کە هیوادارین گەڕی نوێی وتووێژەکانی لێژنەی باڵای هاوبەشی ئێران و عێراق بەڕێوە بچێت./.