بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەمڕۆی نابلۆس کە لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کران، ڕۆژی پێنج شەممەیان وەک ڕۆژی مانگرتن و ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی ئەمڕۆ نابلۆس بۆ 9 کەس بەرز بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو وەزارەتە، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی 97 کەسیان بریندار کردووە کە باری تەندرووستی 6 کەس لەوان ناجێگیرە.
بە هۆی تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە نابلۆس، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی شەهید عێزەدین قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لە سەر کۆتایی پشوودرێژی گرووپەکانی خۆڕاگری هۆشداریی دایە بەرپرسانی تەل ئەبیب.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە خۆڕاگری لە غەززە چاودێری تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی خۆرئاوا دەکات و ئەم پشوودرێژییە بەرەو کۆتایی دەڕوات.
هەروەها تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان لە شاری نابلۆس ڕایگەیاند کە خەڵکی فەڵەستین لە گەڵ خۆڕاگرین و پاڵپشتی لە گرووپەکانی خۆڕاگری دەکەن./.