بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری بەغدا جەختی لە سەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق تەنیا پەیوەندی دوو حکومەت نییە بەڵکوو پەیوەندییەکی زۆر نزیک و قووڵ لە نێوان گەلانی هەر دوو لادا هەیە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش لەو کۆبوونەوەدا وێڕای دەستخۆشی لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بانگهێشتکردنی بۆ ئەم وڵاتە، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە قووڵ و هەمەلایەنە ناوبرد و جەختی لە سەر ئیرادەی بەغدا بۆ پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.