بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی بیلاڕووس ڕایگەیاند کە ئەلکساندر لوکاشینکۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە چەند هەفتەی داهاتوو سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
ئاژانسی فەرمی بیلاڕووس ڕایگەیاندووە کە ئەو سەردانە لە ناوەڕاستی مانگی ئادار دەبێت.
لوکاشینکۆ لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەعید یاری باڵیۆزی ئێران، سەردانەکەی بە گرنگ و هۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات ناو بردووە./.