بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی سێ شەممە 21 ی شوبات، لە سەر بانگهێشتی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی بەغدای کرد.
ناوبراو بەدەر لە کۆبوونەوە لە گەڵ هاوتاکەی، لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سەر پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە./.