بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری ” عۆمان ” لە ڕاپۆرتێکدا شرۆڤەی سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریای بۆ مەسقەت کردووە و ڕایگەیاندووە کە سەردانەکە کاردانەوەیەکی زۆری لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهاندا بە دواوە بووە و هەروەها بە هەنگاوێک بە ئاراستەی باشترکردنی پەیوەندییەکان پێناسەی کردووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کاردانەوەکان بە هۆی ئەوە نەبووە کە ئەسەد لە پاش 12 ساڵ سەردانی وڵاتێکی عەرەبیی کردووە، بەڵکوو بە هۆی ئەوەیە کە عۆمان ئامانجی سەردانەکەی بووە و پەیامەکەشی ئەوەیە کە کەلێنی نێوان سوریا و وڵاتانی عەرەبی لە ڕێگای عۆمانەوە بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێزی دیپلۆماسیی عۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وڵاتانی عەرەبی بە درێژایی مێژوو سەلمێندراوە و تێڕوانینێکی نوێ بە سەر پەیوەندییە عەرەبییەکاندا زاڵ دەبێت و شوێنی تێڕوانین و سیاسەتی دەیەی ڕابردوو دەگرێتەوە.
ئەزموونی نەگۆڕی عۆمان بەردەوام نەپچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکە و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەوانە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوریا وڵاتێکی گەورە و بە درێژایی مێژوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی گەلانی عەرەبی بووە.
بە پێی نووسینی گۆڤاری عۆمان، بێگومان سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ عۆمان بە ڕووداوێکی زۆر گرنگ لە ئاستی جیهانی عەرەب دادەنرێت و گەڕانەوەی سوریای بۆ وڵاتانی عەرەبی بە دواوە دەبێت و هەروەها دەبێتە هۆی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و جیهان.
پاشایەتی عۆمان بەردەوام وەک وڵاتێکی عەرەبی مامەڵەی لە گەڵ سوریا کردووە، وڵاتێک کە دەبێت لە دڵی ڕووداوەکانی جیهانی عەرەبدا بێت.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی دووشەممە 20 ی شوبات بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عۆمان و لە گەڵ سوڵتانی ئەم وڵاتە کۆبووە./.