بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی عێراق دەکات.
کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی وتی کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە زووترین کاتدا سەردانی عێراق دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەم سەردانە تایبەتە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و عێراق و لە درێژەی ڕاوێژی ناوچەیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ دەبێت./.