بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و چوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و پەکین لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە گرنگ ناو برد و جەختی لە سەر تەواوکردنی پرۆژە هاوبەشەکان کردەوە.
باڵیۆزی چینیش لەو کۆبوونەوەدا سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە هاندەرێکی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی هەر دوو وڵات ناو برد و وتی کە پەیوەندییەکانی تاران و پەکین لە ئاکامدا دەبێتە یارمەتیدەری پەرەسەندنی تێڕوانینی دادپەروەرانە لە ئاستی نێودەوڵەتی./.