بێگومان وتارەکەی ئەم دواییەی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە چوارچێوەی هەڵوێستەکانی پێشووی ناوبراو هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ بە هۆی هێز و کاریگەری خۆڕاگرییەوە، ئاسایشی خۆراکی لوبنان لە بەرامبەر ئاسایشی وزەی ڕژێمی زایۆنیستیدایە، بە تایبەت کە لوبنان قۆناغی دژوارتر لەمەی ئێستای تێپەڕ کردووە و بەم هۆیەوە ئەمڕۆ خۆڕاگری بە پێی تێپەڕاندنی قۆناغە دژوارەکانی ڕابردوو هەست بە هێزی زیاتر دەکات.
ئامانج لە گەمارۆ و گوشارە ئابورییەکان، هەڵوەشانەوەی حکومەتی لوبنانە بەڵام چەکی خۆڕاگری ڕێگریی لە مسۆگەربوونی ئەم پیلانەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی، چەند وڵاتێکی عەرەبی و هاوپەیمانانی ناوخۆیی ئەوان کردووە. بێگومان کە چەکی خۆڕاگری بووەتە کارتێکی بەهێزی دەستی لوبنان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا و پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بە دڵنیاییەوە کە لوبنان لە توانایدایە قەیرانی ئێستاش چارەسەر بکات.
پلانەکەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2019 بۆ لوبنان کە چەندین بەشی وەک بۆشایی سیاسی، ڕووخانی دارایی، ئابوری، ئەمنی و هەروەها ڕێگری لە هەر چەشنە وەبەرهێنانێکی بیانی لەم وڵاتە لە خۆگرتبوو، تەنیا بە ئامانجی ئاسوودەیی و پاراستنی تەل ئەبیب بووە بەڵام خۆڕاگری ئەم پیلانەی پووچەڵ کردەوە.
نەخشەڕێگاکەی ئەم جارەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەوەی سەلماندەوە کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر ئیرادەی خۆڕاگریی لوبنان چارەنووسیان شکستە، هەرچەندە بۆ ماوەیەک بتوانن کێشە و گرفت بە تایبەت لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە بۆ ئەم وڵاتە بخوڵقێنن./.