بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز سیناتۆری ناسراوی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هەڵوێستەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەندامانی کابینەکەیی ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە نتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی دەیکەن بووەتە جێی نیگەرانی، ئەمریکا ساڵانە دەیان ملیار دۆلاری هاوکاری ئیسرائیل دەکات و دەبێت گرنگی بەوە بدەین کە نابێت هاوکاری حکومەتێکی ڕەگەزپەرست بکرێت، ئەوان ناتوانن پشت لە ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی بکەن، نتانیاهۆ ناتوانێت سووکایەتی بە فەڵەستینییەکان بکات و پاشان داوای هاوکاریش لە ئەمریکا بکات.
ئەو سیاسەتمەدارە تەمەن 81 ساڵەی ئەمریکی وتی: ئێمە لە ئەمریکا سیستەمێکی گەندەڵمان هەیە کە تێیدا پارە ڕۆڵی گەورە دەبینێت، ئەگەر کەسێک بیەوێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاندید بکات دەوڵەمەندێکی گەورەی دەوێت، ئەمەش تەواو یاساییە، ئەم هەلومەرجەش چالاکییە سیاسییەکان لە ئەمریکا سنوردار دەکات./.