بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا فەکی محەممەد ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ساڵی ڕابردوو ئەندامێتی چاودێری رژێمی زایۆنیستی هەڵپەسێردرا و لێژنەیەک لە سەرکردەی وڵاتان بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە پێکهێنرا و ئەمەش بە واتای ئەوە دەبێت تا ئەو کاتەی کە لێژنەکە بڕیار نەدات، دۆخەکە وا دەمێنێتەوە و ئێمە ڕژێمی زایۆنیستیمان بۆ هیچ کۆبوونەوەیەک بانگهێشت نەکردووە.
شاندی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا لە وڵاتی ئەسیوپیا دەرکرا و ئەمەش ڕیسوابوونێکی گەورە بۆ تەل ئەبیب بووە.
ئیبا کالۆندۆ وتەبێژی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقاش ڕایگەیاند کە هیچ بانگهێشتنامەیەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئادیس ئابابا نەکرابوو./.