بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا پەیمان پاک بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین وتی: پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی ئێران و چین لە ڕیزی پلانە گرنگەکانی کابینەی سێزدەیەم بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسییە و چین لە ئێستادا یەکێک لە گەورەترین هێزە ئابورییەکانی جیهانە.
ناوبراو وتی: لەم سەردانەدا چەندین ڕێکەوتن و یادادشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان هەر دوو لا لە بوارەکانی وەک گەشتیاری، کانزاکان، هێڵی ئاسن، کەرەستە و تەکنۆلۆژیا، پیشەسازی و ….. واژۆ کرا.
پەیمان پاک وتی: زۆربوونی تێچووی گواستنەوەی کاڵا لە چینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە کە تاران و پەکین بیر لە وەبەرهێنانی هاوبەش لە ناوخۆی ئێران و هەناردەی بۆ وڵاتانی ناوچەکە بکەنەوە و ئەمەش پرۆژەیەک دەبێت کە سوودی بۆ هەر دوو وڵات هەیە و بەرژەوەندییەکانی ئێران و کۆمپانیا چینییەکان دابین دەکات.
وتیشی کە کۆی گشتی ڕێکەوتنەکان بە نهێنی ماوەتەوە تا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و لە داهاتوودا ئاسەوار و کاریگەرییەکانی ڕوون دەبێتەوە./.