بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەفریقی ڕۆژی یەک شەممە 19 ی شوبات ی 2023 بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش کۆتایی هات.
وڵاتانی بەشدار لەو کۆبوونەوەدا ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین کرد.
هەروەها سەرکردەکانی وڵاتانی ئەفریقی لە پاش کۆبوونەوەی لوتکەی ئادیس ئابابا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەندامبوونی فەڵەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیانی.
کۆبوونەوەکە لە ئادیس ئابابا پایتەختی وڵاتی ئەسیوپیا بەڕێوەچوو و تێیدا شاندی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە پاساوی چاودێر بەشداریی کردبوو، لە هۆڵی کۆبوونەوەکە دەرکرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەرکردنی شاندەکەی ئەو ڕژێمە، وڵاتانی جەزایر و ئەفریقای باشوری بەوە تۆمەتبار کرد کە لە لایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ کراون./.