بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەڵاح زواوی باڵیۆزی پێشووی فەڵەستین لە ئێران بە هۆی نەخۆشی و زۆربوونی تەمەنەوە لە 86 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو دووەم باڵیۆزی فەڵەستین لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بووە.
پێش زواوی، هانی حەسەن باڵیۆزی فەڵەستین بوو. سەڵاح زواوی لە ساڵی 1980 وەک باڵیۆزی فەڵەستین دەستنیشان کرا و لە ئەندامانی دامەزرێنەری بزوتنەوەی فەتح بوو. ناوبراو پێش ئەوەش باڵیۆزی فەڵەستین لە وڵاتانی جەزایر، برازیل و کنیا بوو.
زواوی بە هۆی ساڵانێک مانەوەی لە ئێران وەک باڵیۆزی فەڵەستین چەندین نازناوی وەک شێخی باڵیۆزەکان و یەکەم باڵیۆز وەرگرتبوو.
لە ئێستادا سەلام زواوی کچی سەڵاح زواوی باڵیۆزی فەڵەستینە لە تاران. ناوبراو 8 ی کانوونی دووەم ی 2023 وەک باڵیۆزی فەڵەستین لە بەردەم مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین سوێندی یاسایی خوارد./.