بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ستایش و پێشوازیی لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سی و شەشەمی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا کرد بۆ پاڵپشتی لە ئەندامبوونی هەمیشەیی فەڵەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەڵپەساردنی ئەندامێتی چاودێڕی ڕژێمی زایۆنیستی لەو یەکێتییە و هەروەها جەختکردنەوە لە مافی گەلی فەڵەستین بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.
بزوتنەوەی حەماس داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا گرنگییەکی زیاتر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکان و دەسدرێژی بۆ سەر پیرۆزییەکانی ئەوان بدەن و هەروەها پاڵپشتی لە خەباتی ڕەوای گەلی فەڵەستین بۆ هەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پایتەختی قودسی پیرۆز بکەن.
بەیاننامەکەی حەماس بۆ سوپاس و پێزانین بەرامبەر بە دەرکردنی شاندەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا لە پایتەختی ئەسیوپیا بووە./.