بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی ئەو توێژینەوە ئاشکرای کردووە کە ئەو کەسانەی کە ماڵەکانیان دوورەدەست و دوورە لە شەقام و ڕێگا گشتییەکان، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی پێست بە تایبەت ئەگزیما کەمترە، بەراورد بەو کەسانەی کە ماڵەکانیان دەکەوێتە سەر ڕێگای گشتی.
توێژینەوەکە کاری لە سەر داتای پزیشکی 14 هەزار کەس کردووە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو و ئاشکرای کردووە کە ئەو کەسانەی کیلۆمەترێک ماڵەکانیان لە شەقامە گشتییەکانەوە دوورە، بە ڕێژەی لە سەدا 27 ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی پێست و ئەگزیما کەمترە لەو کەسانەی کە ماڵەکانیان 500 مەتر لە ڕێگا گشتییەکانەوە دوورە.
توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ ئەوەی گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامە، بەڵام لە هەوڵی دۆزینەوەی هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست بەردەوام دەبن./.