بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشوو و یەکێک لە پلانداڕێژەرانی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو سەردانی ناوچەکە بە تایبەت فەڵەستینی داگیرکراو دەکات.
سیناتۆر تام کاتن و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکیش لە گەڵ پۆمپیۆ سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەکەن.
ئامانج لەو سەردانەش بەشدارییە لە کۆبوونەوەیەکی تەواو نهێنی کە پەیوەندی بە پلانێکی بنیامین نتانیاهۆ لە دژی حکومەتەکەی جۆبایدن لە ئەمریکا هەیە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن زایۆنیستەکانی ناڕازی و هەروەها پارت و لایەنە سیاسییەکانەوە گوشارەکانی لە سەر چڕ کراوەتەوە، بڕیاری داوە بە بانگهێشتکردنی ئەو ئەمریکییانە، گوشارەکان لە دژی حکومەتەکەی بایدن بە ئامانجی پاڵپشتی لە خۆی و کابینەکەی زیاتر بکات./.