بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، هەڵوێستی خۆیی لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: هێزەکانی عێراق توانای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتیان هەیە، ئێمە چاکسازیمان لە کەرتی ئەمنیدا دەستپێکردووە، هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە پێویستمان بە هێزی شەڕکەر نییە و تەنیا پێویستمان بە شاندی ڕاوێژکار هەیە.
سودانی وتی: داعش لە ڕووی سەربازییە کۆتایی هاتووە بەڵام کەمپی هول لە سوریا بەردەوام وەک نیگەرانییەک ماوەتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی تیرۆریستە داواکراوەکان و ڕێگری لە دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئەوان، پێویستمان بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە حکومەتەکەی من بە مەبەستی دیاریکردنی پێداویستییەکان، ڕاسپاردەکانی داهاتوو و هەروەها ژمارەی ڕاوێژکاران، دانوستانەکانی لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێکردووە./.