بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە باشترە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە بنیامین نتانیاهۆ ئەو کاتە بدرێت کە کێشەی ڕاگەیاندنی وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستین چارەسەر بکات.
زاخارووا ئەمەی لە وەڵامی لێدوانێکی ڤیکتۆریا نۆلاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی ڕاگەیاند.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر بنیامین نتانیاهۆ بتوانێت ڕەزامەندی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئۆکراینا بە دەست بێنێت، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەردەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە باشترە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بێت.
وتیشی کە تا ئێستا ئەوەمان نەزانیوە کە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیار بە دەستی کۆمیتەی پێدانی خەڵاتەکانی نۆبڵە./.