بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی دیمەشقی کرد و لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.
فەیاز پەیامی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی گەیاندە بەشار ئەسەد.
سودانی لەو پەیامەدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کارەساتی بومەلەرزەکەی سوریاوە گەیاندووەتە بەشار ئەسەد و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە عێراق پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ تێپەڕکردنی ئەم قەیرانە دەبێت.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش ستایشی هاوکارییەکانی گەل و حکومەتی عێراقی کرد و وتی کە عێراق و سوریا پاڵپشتی لە یەکتر دەکەن لە بەر ئەوەی کە دەزانن کێشە و گرفتەکانیان کاریگەریی لە سەر هەر دوو وڵات دەبێت./.