بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاژانسی سپۆتنیک یان ڕاگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی دیمەشق دەکات.
ئاژانسی فەرمی سوریاش ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکەیەکی سعوودی بە 34 تەن خۆراک و پێداویستی پزیشکی گەیشتە فڕۆکەخانەی حەلەب. ئەمەش سێهەم فڕۆکەی سعوودیەیە کە هاوکارییەکانی گەیاندووەتە سوریا./.