بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15 ی شوبات ی 2023 لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە گەڵ بەڕێزیان، وتیان: حەماسەتی ئەمساڵی گەلی ئێران لە 22 ی ڕێبەندان، ڕاستەقینە، بەشکۆ و بە ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەند و پیشاندەری بەردەوامی و مانەوەی گەلە لە هێڵی سەرەکی شۆڕشی ئیسلامی و ئەم ڕێگای بەهێزبوون و پێشکەوتنەش بە یەکڕیزی نیشتمانی و تێڕوانینی شۆڕشگێڕانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، واتە پشت بەستن بەو تێکۆشانەی دەسکەوتەکانی خوڵقاندووە، بەردەوام دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پڕوپاگەندەی میدیایی دوژمنان، وتیان: گەل بە بڕوا و ڕوونبینی خۆیان هەموو ئەو پڕوپاگەندەیان تووشی شکست کردەوە و هەموو پێکەوە لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا و لە باکورەوە تا باشوری ئێران هاتنەوە گۆڕەپانەکە و دەنگی بەرزی خۆیان بە جیهان گەیاندەوە کە تەنیا خودای گەورە دەتوانێت وەڵامی ئەم هەنگاوە گەورە و نیشتمانییە بداتەوە.
بەڕێزیان ڕێپێوانە مێژوویی و مەزنەکەی گەلی ئێرانیان لە 22 ی ڕێبەندانی ئەمسال بە نموونەی ڕوونی بەردەوامی خۆڕاگری نیشتمانی ناو برد و وتیان: بە پێچەوانەی هەندێک لە شۆڕشەکانی جیهان، گەلی ئێران بە بێ هەستکردن بە ماندووبوون و بێهیوایی و بە بێ گرنگیدان بە هەڕەشەکانی دوژمنان، درێژەیان بە ڕێگای ڕاستەقینە و شکۆ و گەورەیی خۆیان دا و لەم ڕێگایەدا، لە 22 ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هاتنەوە شەقامەکانی سەرتاسەری وڵات و بە ئیرادەیەکی بەهێز و بە شێوازی جۆربەجۆر، وەڵامی پڕوپاگەندەی دوژمنانیان دایەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئیمپراتۆریەتی میدیایی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی نایەوێت دەنگی ئێرانییەکان بە گوێی گەلانی دیکەی جیهان بگات بەڵام ئەوانەی کە پێویست بوو ئەم پەیامە وەربگرن، واتە دەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئەمریکا و بەریتانیا و دەزگا هەواڵگرییەکانی دوژمنان، بە دڵنیاییەوە کە ئەم دەنگ و پەیامەیان بیستووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: بە یارمەتی خودای گەورە، گەلی ئێران گرنگی بە پیلانگێڕیی دوژمنان نادات و دەزانێت کە هەر هەنگاو و پێشکەوتنێک بۆ بەهێزبوونی ئێران، دوژمنان توڕە دەکات، هەر بۆیە بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان درێژە بەم ڕێگا پڕ لە شانازی و سەروەرییە دەدرێت./.