بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 15 ی شوبات ی 2023 لە زنجیرە تویتێکدا ئاماژەی بە پاڵپشتی ئەمریکا لە تیرۆریستان و تاوانباران دا و ڕایگەیاند کە ئەو پاڵپشتییانە بووەتە بەشێکی هەمیشەیی و جیانەکراوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.
ناوبراو ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی وەک سەرچاوەی تیرۆری ڕێکخراو، گرووپی تیرۆریستی مونافقین و ئەندامانی جەلاد و تاوانباری هەواڵگری ڕژێمی پێشوو بە ناوی ساواک وەک دەزگایەکی دژە مرۆڤ و سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، هەمووان ڕاستەوخۆ و بەردەوام لە لایەن واشنتنەوە پاڵپشتی کراون.
کەنعانی هەروەها ڕایگەیاند: پەیامی ڕوون و ڕاشکاوانەی گەلی ئێران بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە پاڵپشتی لە تاوانباران و تیرۆریستان، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئیران و سزا و گەمارۆ زاڵمانەکان لە دژی گەلی ئێران ڕابگرن./.