بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەفتالی بنت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی مەترسی ڕاستەقینەی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە ناوچە داگیرکراوەکان پشتڕاست کردەوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: کابینەی تەل ئەبیب و نەیاران دەبێت هەفتەیەک موڵەت لە پەرلەمان و خۆپێشاندەران وەربگرن تا سەبارەت بە یاسای چاکسازی لە دەزگای داد پێکەوە دانوستان بکەن.
نەفتالی بنت وتی: گەیشتنی دۆخی ناوخۆیی بە شەڕ بابەتێکی چاوەڕوانکراوە و ئەم ترسەش ترسێکی ڕاستەقینەیە./.